دەربارەی ئێمە

Video Trigger
Welcome to our Factrie

ئارک ستارباشترین هەلبژاردەیە

ئارک ستار لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک کۆمپانیایەکی دەرهێنانی گومرگی لە سنورەکانی ئیبراهیم خەلیل وباشماخ لە عێراق دامەزرا، بەڵام لەبەر داواکاری کڕیارەکانمان بۆ خزمەتگوزاری کۆگا بۆ کۆگا بەتایبەت لە رێگەی بەندەری ام-قصر، کۆمپانیەکەمان گەورەتر کرد و بووین بە کۆمپانیای گواستنەوەی نێودەولەتی و دەستمان پێکرد بە کردنەوەی نوسینگە سەرەکیەکانمان لە هەولێر وبەسرا ولقەکانی لە وڵاتانی تر.

ئەمڕۆ، ئارک ستار یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا لۆجستییەکانی عێراق. ئێمە پلانی تەواوی لۆجستی پێشکەش بە کڕیارەکانمان دەکەین، کە پێکهاتووە لە گواستنەوەی ووشکانی، دەریایی وئاسمانی، کۆگا کردن ودەرهێنانی گومرگی لە هەموو سنوورەکانی عێراق.

هێزمان دەگەڕێتەوە بۆ شارەزایی بێهاوتامان، پێگەی دارایی بەهێزمان، پەیوەندی هەرێمایەتی وهاوبەشەکانمان، بەدواداچوونی بارەکان، زانیاری قووڵ دەربارەی بازرگانی و ناوچەکەمان و لەهەموو گرنگتر بۆ کارمەندەکانی بەهانە و ڕاهێنراومان.

ئێمە دەتوانین تەنانەت بۆ قورسترین کێشەکانی گومرگی و لۆجستی چارەسەر بدۆزینەوە و کڕیارەکانمان لەوەی دڵنیابکەینەوە کە کەل وپەلەکانییان لە کاتی خۆیدا و بەباشترین کوالێتی دەگاتە کۆتا شوێنی خۆی.

عێراق لەڕووی لۆجستییەوە وڵاتێکی دواکەوتوو و ئاڵۆزە. هیچ چوارچێوەیەکی لۆجستی گونجاو لە ناو وڵات ولە خاڵە سنوورییەکاندا نییە. هەر سنوورێک یاسای خۆی هەیە کە ناجێگیرە و لەناکاو دەگۆڕێت و ڕێگا بۆ قاچاخچێتی و بەرتیل و گەندەڵی دەکاتەوە.

بۆ سەرکەوتن لە بازرگانیت لە عێراق، کۆمپانیای ئارک ستار هەڵبژێرە کە ئاگاداری ئەم کێشانەیە و توانای چارەسەرکردنیانی هەیە. پەیوەندیمان پێوە بکەن تاکو بۆتان بسەلمێنین کە چۆن دەتوانین بازرگانییەکانتان لە عێراق ئاسانتر و بەسوودتر بکەین.

ئارک ستارباشترین هەلبژاردەیە

حامی صالح
بەڕێوەبەری گشتی

Signature_Howard_Broad

ئەرک

پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری لۆجستی زۆر باش بە کڕیارەکانمان بۆ نزیک بوون بە ئامانجەکانیان

ئامانج

بوون بە باشترین دابینکەری لۆجستی نێودەوڵەتی لە عێراق

بەهاکان

– کوالێتی
– خێرایی
– پابەندبوون
– پێکەوە کارکردن

0

پڕۆژە تەواوبووەکان

0

ژمارەی ئۆفیس

0

بەشداربووەکان

0

ساڵانی ئەزموون

بۆچی ئارک ستار

دەربارەی ئێمە

ئارک ستار کۆمپانیایەکی گواستنەوەی نێودەوڵەتی و بازرگانی گشتییە و لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و نوسینگەی سەرەکی لە هەولێر و بەسرا لە عێراقە و لقەکانی لە بەریتانیا و تورکیا و ئیمارات و چین وهیند و ئێرانە
كواڵێتی بەرز 100%
پابەند بوون 100%
خێرایی 100%
01

تەکنەلۆژییای سەردەم

02

باشترین بازاڕ کردن

03

پابەندبوون بە کات

04

ستاف ی شارەزا و بە ئەزموون

Experts

Our Team

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit, sed do eiusmod tempor incididunt ut labore et dolore magna aliqua.